بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتو بڵاودەكاتەوە.
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ 5-3، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی هەرێم و هەروەها كەمێك بەفر لەزنجیرە شاخاویە سنوریەكانی باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لەبارەی كەشوهەوای رۆژی چوارشەممە 6-3 كەشناسی باسی لەوەكردوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەكاتەكانی شەودا نمە باران دەبارێت پاشان بارانبارین لەهەندێك ناوچەی باكور و باكوری رۆژهەڵات بۆ مام ناوەند دەگۆڕێت، دوای نیوەی شەو بەفر لە ناوچە شاخاویەكان و هەندێك لەو شارۆچكانەی نزیك ناوچە شاخاویەكان دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاكانیش تەنها نمە باران دەبارێت و پلەكانی گەرما یەك پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.