بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بارینی باران بە شێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-4 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها بارینی باران بە شێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوام دەبێت، رۆژی هەینیش 12-4 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند و لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێردا دەبێت و ئاڕاستەی با باكوری خۆرئاوا دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ چوارشەممە 10-4، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت.