سكرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، دژی دامەزراندنی سوپای ئەوروپییە، بەو پێیەی ئەم هەنگاوە ئەركەكانی هاوپەیمانییەكە دوبارە دەكاتەوە.
جێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت،،پێشوازی لە زیادبونی خەرجییەكانی بەرگری دەكەم لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە، بەڵام ئەم وڵاتانە ناتوانن جێگەی ناتۆ بگرنەوە، چونكە ئەوروپییەكان 20%ی كۆی خەرجییەكانی بەرگری ناتۆ دابین دەكەن.
سكرتێری گشتی ناتۆ باسی لەوەشكردوە، پێویستە ئەو مەترسیانە لەبەرچاو بگرین كە ئەگەر پێكهاتەی فەرماندەیی جێگرەوە هەبێت كە لەلایەن هەمان وڵاتانی ئەوروپیەوە دروستكرابێت، دوبارەبونەوەی ئەركەكانی ناتۆ ڕودەدات.
ئەمە لە كاتێكدا جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەكێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، بیرۆكەی هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەكدارەكانی 27 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپای بە مەبەستی دروستكردنی یەك سوپای ئەوروپی بە ناڕاستەقینە وەسفكرد