هاوکار گۆمەشینی
من لەمڕۆوە بڕیامدا جێگا بەرماڵێک لە مزگەوتی م.عبدول لتیف بکڕم هەتا قیامەت بۆخۆم تێیدا بحەسێمەوە.!
جاران پیاوە ئاینیەکانی مەسیح واتە (قەشەکان)ی ئەورووپا پلیتی لێخۆشبوون و بەهەشتیان (صكوك الغفران) یان دەفرۆشتە دیندارە ساویلکەکانی ئەوکات تا پێی بچنە بەهەشت.!
ئیدی شۆڕشێکی گەورەی مەعریفی هاتە کایەوە لەلایەن
(مارتن لۆثەر) هەرچی پۆخەڵەوات و نهێنی هەبوو هەمووی هەڵماڵی و تەخت و بەختی بەهەشت فرۆشانی داڕوخاندن.
ئیتر بەو شۆڕش و گۆڕانکاریە تاک و تایبەتە، مەسیحیەکانی ئازاد کردو تاکێکی سەربەستی بەرهەم هێنا، هەم ئابووری گەشەی سەند و هەم زانست پێشکەوت،هەم دنیای سیاسەتی بەرەو دیموکراسی و قۆناغێکیتر برد.
ئێستا پیاوەکی ئاینی هەیە دەویەوێ هەمان سیفات و کەسابەتی قەشەکانی ئەو سەردەمی پەیڕەو بکات،جێگا نوێژو بەپارە بفرۆشێت و خەڵکی پێبباتە بەهەشت و لەوێوە بگەن بەو نازو نیعمەتەی (مەلا گیان) وەسفی بۆ کردوون.!
ئەو میللەت و کۆمەڵگایە لە ئێستادا داڕمانی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی ئاوای بەخۆوە نەبینیەوە بە کولتووریشەوە، هەتا دواترو ئەولاتر…
کەچی لەو پەنا دینە تۆ بێی بە ئاشکرا بازرگانی بکەی و شوێن و جێگاو بەرماڵ و نوێژ بفرۆشی بەرامبەر بەهەشت.
تێبینی/هەموومان لەگەڵتین مامۆستا !!!!