
ڕووانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتی توندوتیژی بڵاوکردەوە
٧ی ئاداری ٢٠٢٥
ڕووانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، توندوتیژییەکی بەرفراوان لە چەندین ناوچەی سوریا ڕوویداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ٨٠ حاڵەتی لەسێدارەدانی مەیدانی و سێ کۆمەڵکوژی تۆمارکراون. هەروەها، ١٢٥ کەسی سڤیل لە شارەکانی لازقیە، تەرتووس و حەما لەلایەن چەکدارانی تەحریر شامەوە کوژراون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە بەرامبەردا، ١٠٠ چەکداری تەحریر شام و هاووڵاتی سڤیل لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ڕژێمی پێشووی سوریاوە کوژراون.
ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە ناوچە جیاوازەکانی سوریا بەردەوام ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و پێکدادانی چەکداری دەبنەوە، دوای ساڵانێک لە ململانێی ناوخۆیی.
تا ئێستا هیچ لایەنێک لێدوانی فەرمی لەسەر ئەم ڕاپۆرتە نەداوە.