
واژۆ
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە بۆنەی بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی پەیامەکەی عەبدی، بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پڕۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، کە لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان (سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە) ئەنجامدراوە، جێگای ڕێزە.
فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش داوە کە “پەکەکە لە قۆناخی ڕابردوودا، ڕۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە.”
هەروەها عەبدی گوتیشی: “ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم هەنگاوە نوێیە ڕێگا خۆش دەکات بۆ پرۆسەیەکی سیاسی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەکەدا.”
ئەم لێدوانە لە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕاگەیەندرا، کە بە هەنگاوێکی گرنگ لە پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەبینرێت.


