
بە گوێرەی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، دیار عومەر لە پۆستی فەرماندەی هێزی كۆماندۆی یەكێتی دەركراوە و نێردراوەتەوە ماڵەوە.
زانیاریی تەواو هەیە كە پاساوەكەی بافڵ ئەوە بووە گوایە دیاری كۆماندۆ پلەكەی نەقیبە، بافڵ گوتوویەتی كە هێزی كۆماندۆی یەكێتی دەكەم بە فیرقە و دەبێت ئەفسەرێكی بە پلەی عەقید بەسەرەوە بۆ دابنێم! بەڵام دیار باوەڕی بە قسەكە نەكردووە و چووەتەوە ماڵەوە و تووڕە بووە.
هەرچەندە دیاری كۆماندۆ پێیوایە كە بافڵ ناتوانێت هیچی بەرامبەر بكات، چونكە دیار عومەر ئەو كەسەیە كە كاتی خۆی پیلانی بافڵ تاڵەبانی لە دژی ئاكام عومەر جێبەجێكرد كە ئەوكات ئاكام فەرماندەی هێزی كۆماندۆ بوو، ئەوەبوو ئۆتۆمبێلەكەی ئاكام تەقێندرایەوە و پاش كۆچی دوایی، دیار خۆی بوو بە فەرماندەی كۆماندۆ. بە كورتییەكەی دیار دەڵێ من ئاگام لە هەموو نهێنیەكانە و ئەگەر بافڵ بیەوێ دوورم بخاتەوە ئەوا نهێنییەكانی لێ دەدركێنم، بەڵام ئێستا بافڵ بە ئاشكرا خەڵك تیر*ۆر دەكات، باكی بە شتی نهێنی نییە!
بۆ بیرهێنانەوە، چەند رۆژێكی كەم پێش ئەوەی بافڵ بڕیاری دەركردنی دیاری كۆماندۆ بدات، هەر بافڵ (ئەیوبە گڕە)ی لە فەرماندەییكردنی دوو لیواكەی ماڵی كۆسرەت ڕەسووڵ دەركردبوو.
زانیاریی ورد هەیە كە باس لەوە دەكەن، بافڵ چیتر ئیشی بەو لۆتی و چەقۆكێش و پیاو*كوژانە نەماوە كە لە ٨ی تەمووزی ٢٠٢١دا یارمەتییان دا تاوەكوو لاهوور جەنگی و باڵەكەی لەنێو یەكێتی دەربكات، ئێستا بافڵ لەبەر دوو هۆكار بڕیاری داوە خۆی لەو كەسانە رزگار بكات:
یەكەم : بافڵ متمانەی بەو كەسانە نییە، دەڵێ هەموویان خیانەتیان لە ئاغاكانی پێشووتری خۆیان كردووە، (دیاری كۆماندۆ خیانەتی لە ئاكام عومەری فەرماندەی خۆی كرد، وەهاب هەڵەبجەیی خیانەتی لە لاهوور كرد، ئەیووبە گڕە خیانەتی لە كۆسرەت كرد) بۆیە بافڵ دەڵێ لە هەر چركەیەك بێت ئەو كەسانە خیانەت لە منیش دەكەن.
دووەم : بافڵ پێیوایە كە بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستی بەوەیە هێزەكانی یەكێتی كەمێك لە بەرگی میلیشیایی و چەتەیی دەربچن، بەڵام مانەوەی ئەو جۆرە كەسانە وادەكەن هەمیشە هێزەكانی یەكێتی وەك میلیشیای تیر*ۆریست و چەتە دەربكەون، بۆیە دەیەوێ خۆی لێیان رزگار بكات.
بە دڵنیاییەوە لە دوای بافڵ تاڵەبانی، جگە لە ئەیووبە گڕە و دیاری كۆماندۆ، تەنیا وەهاب هەڵەبجەیی ماوە كە فەرماندەیی هێزی دژەتیر*ۆری یەكێتی دەكات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەموومان بە چاوی خۆمان دەبینین بافڵ تاڵەبانی ئەویش دەردەكات، چونكە بافڵ بڕیاری داوە خۆی لەو كەسانە دەرباز بكات، ئەمەش قۆناغی دووەمی كودەتاكەی بافڵە لەنێو یەكێتی تاوەكوو ببێتە كەسی یەكەمی حزبەكەی و ترسی كودەتای نەمێنێت.


