
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له ئیستانبوڵ خوێندرایه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو پشتگیرییه‌كمان بۆ سه‌رخستنی ئاشتی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و ده‌شڵێت، “پرۆسه‌یه‌كی وا گرنگ له قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا، ده‌كرێت ئاسته‌نگی بۆ دروستببێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ئاسته‌نگانه نه‌بنه هۆكار بۆ ساردبونه‌وه له ئاشتی”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، له په‌یامێكدا بۆ كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی كه ده‌م پارتی ڕێكیخستوه و له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چو، په‌یامه‌كه له‌لایه‌ن دڵشاد شهاب نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه خوێندرایه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، “دیدگای ئێمه له هه‌رێم بۆ ئاشتی، دیدگایه‌كی نه‌گۆڕ و ستراتیژییه، بڕوامانوایه كه ئاشتی ته‌نها بێده‌نگبونی چه‌ك نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه بۆ بنیاتنانی متمانه، قبوڵكردنی یه‌كتری و دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان جیاوازییه‌كاندا”.
راشیگه‌یاندوه، “توندوتیژی و ململانێ، جگه له وێرانكاری و دواكه‌وتن، هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی بۆ گه‌لان نه‌بوه، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ده‌رگای گفتوگۆ كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك ئیراده‌ی سیاسی بۆ ئاشتی هه‌بوه، ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌قامگیری هاتوه‌ته ئاراوه”.
ده‌شڵێت، “توركیا وڵاتێكی گرنگ و دراوسێیه‌كی ستراتیژیمانه، سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی توركیا، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌یه، توركیا له ئاشتیدا به‌هێزتره و ده‌توانێت ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت”.


