
چای سەوز سەرەڕای ئەوەی سوودی تەندروستی زۆرە بەڵام كاتێک زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت یان لەلایەن هەندێک کەسەوە دەخورێتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک زیان و کاریگەری لاوەکی هەیە لەسەر تەندروستی.
زیانەکانی زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی چای سەوز:
1. دەبێتە هۆی دروستبونی کێشەکانی گەدە و هەرس، ئازاری گەدە و داخوران دروستدەكات، بەتایبەتی ئەگەر بەسەر سکی بەتاڵەوە بخورێتەوە.
2. لەوانەیە ببێتە هۆی سکچون یان ڕشانەوە، یان دابەزینی و توشبون بەنزمە فشاری خوێن بەهۆی پێکهاتەکانی کەلە چای سەوز دایە.
3. دەکرێت ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە یان دروستبونی برینی گەدە بۆ بەتایبەتی بۆ کەسانەی کە هەستیارن.
4. چای سەوز کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵمژینی کانزاکان، بەتایبەت کەمی ئاسن (کەمخوێنی)، پێکهاتە دژەئۆکسانەکانی ناو چای سەوز ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن لە جەستەدا دەکەن، بۆیە بۆ کەسانی کەمخوێن زیانی هەیە.
5. چای سەوز ئەگەر ی پوکانەوەی ئێسک زیاد دەکات هەندێک پێکهاتە ڕێگری لە هەڵمژینی کالیسیۆم دەکەن، کە دەکرێت ببێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی ئێسکەنەرمەیان هەیە.
6.چای سەوز و کاریگەریی کافاین، کەمخەوی و بێخەوی: سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی کافاین لە چای سەوزدا بە بەراورد بە قاوە کەمترە، بەڵام زۆر خواردنەوەی دەبێتە هۆی کۆبونەوەی کافاین لە جەستەدا.
تێکچونی خەو: ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە هۆی تێکچوونی کواڵیتی خەو و قورسبونی نوستن و خەوزڕان.
لە کاتێکدا کە یەک کوپ چای سەوز ڕێژەیەکی مامناوەندی کافاینی تێدایە، خواردنەوەی چەندین کوپ لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانێت کاریگەرییەکەی وەکو خواردنەوەی کوپێکی قاوە یان زیاتر لەسەر جەستە هەبێت و ببێتە هۆی بێخەوی.
7. چای سەوز خۆر خواردنەوەی دەبێتە هۆی سەرئێشە و سەرگێژخواردن: لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشەی توند بۆ ئەو کەسانەی تووشی شەقیقە دەبن یان نزمە فشاری خوێنیان هەیە هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی ژانەسەر و سەرگێژخواردن.
8. چای سەوز و کاریگەری لەسەر کێشەکانی جگەر زۆر خواردنەوەی چای سەوز بەهۆی کەڵەکەبونی کافاین، لەوانەیە فشار بخاتە سەر جگەر و زیانی پێ بگەیەنێت.
9. زۆر خواردنی چای سەوز بۆ خانمی دوگیان، بەهۆی کافاینەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچونی منداڵ یان کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵەکە دروست بکات
10. چای سەوز بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە: لەوانەیە کاریگەری دەرمانەکانی تیمارکردنی شێرپەنجە لاواز بکات و کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکە نەبێت و کەم بکاتەوە.
تێبینی: زۆربەی زیانەکانی بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە خواردنەوەی چای سەوزەوە دروست دەبن (وەک خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ڕۆژێکدا). خواردنەوەی دو کوپ لە ڕۆژێکدا بە شێوەیەکی گشتی بە بڕێکی مامناوەند و تەندروست دادەنرێت.


