
خانمان لە هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانیان، زۆركات دودڵن و توشی سەرلێشێوان دەبن، چونكە نازانن بەرامبەرەكەیان كەسە گونجاوەكەیە بۆ ژیانیان، دەترسن لەوەی بڕیارێكی هەڵە بدەن، بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانن ئەوەیە كە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرامبەریان زۆر شتیان بۆ روندەكاتەوە.
ماڵپەڕی yourtango چەند دەستەواژەیەكی بڵاوكردوەتەوە كە ئەگەر پیاوێك بیانڵێت، واتای ئەوەیە گونجاون بۆئەوەی ژیانیان لەگەڵدا بكەیت.
1. “دەتەوێت گوێت لێبگرم یان كێشەكە چارەسەر بكەم”
ئەم رستەیە بۆ خانمێك زۆر كاریگەرە ئەگەر لە دەمی پیاوێكەوە بێتە دەرەوە، چونكە نیشانەی پێگەیشتویی و روبەڕوبونەوەی كێشەكانە.
كاتێك خانمێك روبەڕوی كێشەیەك دەبێتەوە و باسیدەكات، بۆ ئەوەیەتی گوێی بۆ بگیرێت یان كێشەكەی بۆ چارەسەر بكرێت، هەربۆیە گرنگە لایان ئەو پیاوەی لە ژیانیاندا هەیە ئامادەی هەردوكی بێت.
2. “رای تۆ چییە؟”
ئەوە دەرەدخات كە ئەو پیاوەی گرنگیی بە رای خانمەكە دەدات، هەر ئەمەش نهێنی پەیوەندییەكی مەودا درێژە.
3. “نازانم”
ئەو پیاوەی لە سەەتای پەیوەندییەكەدا دان بەوەدا دەنێت كە توانای كۆنترۆڵكردنی بەسەر هەمو شتێكدا نییە و ناترسێت لەوەی حوكمی بەسەردا بدرێت، واتای ئەوەیە كەسێكی راستگۆیە.
4. “چۆن دەتوانم چاكیان بكەم”
ئەو پیاوەی تەنها گوێ بۆ خانمەكەی ناگرێت، بەڵكو هەوڵدەدات شتێكان بە دڵی خانمەكەی چاك بكات، واتای ئەوەیە پیاوی ژیانە.
5. “بمبەخشە، هەڵەبوم”
دەرونناسان دەڵێن، “ئەو كەسانە دان بە هەڵەی خۆیاندا نانێن، “نێرگسیین و هەست بە ئەمان ناكەن لە ناخەوە”، بەڵام ئەو كەسانەی دان بە هەڵەكدا دەنێن، واتا نایانەوێت متمانەی خانمەكەیان لەدەستبدەن.

