
ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز هۆشداریدا كه قه‌یرانی وزه‌ی جیهانی كه له ململانێی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هاوین ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز، “قه‌یرانی وزه‌ی جیهانی كه له ئه‌نجامی ململانێكانی ئێرانه‌وه هاتۆته ئاراوه، پێش وه‌رزی هاوین و زیادبونی چاوه‌ڕوانكراوی خواست له‌سه‌ر ئامێری ته‌ندروستی و گه‌شتكردن ده‌چێته قۆناغێكی نوێ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نزیكه‌ی 80 وڵات له ئێستاوه ڕێوشوێنی به‌په‌له‌یان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئابوری نیشتمانی خۆیان له كاردانه‌وه‌ی په‌ككه‌وتنی بازاڕی وزه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “زیادبونی خواست له‌سه‌ر ته‌ندروستی و گه‌شتوگه‌شتیاری له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاویندا ده‌بێته هۆی فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی خاو، به‌نزین، گازۆیل و سوته‌مه‌نی جێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕوبه‌ڕوی بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی ده‌بنه‌وه له چه‌ند مانگی داهاتودا گه‌وره‌تر بكات”.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە 28ی (شوبات2/)ی ئه‌مساڵه‌وه، ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی بەسەر گەروی هورمزدا گرتوه، سوپای پاسدارانی ئێران سنوردارکردنی هاتوچۆی دەریایی سەپاندوە و تەنها ژمارەیەکی سنوردار لە کەشتیەکان ڕێگەیان پێدراوە تێپەڕن.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کەشتیەکان تەقەیان لێدەکرێت یان ئاگادارکراونەتەوە كه بوه‌ستن، کە لە ئەنجامدا هاتوچۆی کەشتیوانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، له‌كاتێكدا له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردودا ئاشكرا 30 كه‌شتیی گه‌روه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه.


