• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێشەممە, ئەیلوول 8, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
ڕاگەیەندراوێک لە پارتی چاکسازی تورکمان بۆ ڕای گشتی

ڕاگەیەندراوێک لە پارتی چاکسازی تورکمان بۆ ڕای گشتی

by بەرێوەبەر
0
SHARES
5
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پارتی چاکسازی تورکمان وەڵامی هێرشەکانی سەر پێکهاتەی تورکمان دەداتەوە و جەخت لە پێکەوەژیان دەکاتەوە

پارتی چاکسازی تورکمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەخنەی توندی لەو هێرشە سۆشیاڵ میدیاییانە گرت کە لەم دواییانەدا دەکرێنە سەر هاوڵاتییانی پێکهاتەی تورکمان. پارتەکە ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵانە لەلایەن «ناحەزانی پێکەوەژیان» لە هەرێمی کوردستان دەدرێن بە مەبەستی سڕینەوەی شوناس و مێژووی ڕەسەنی تورکمانەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێکهاتەی تورکمان، دووەم نەتەوەی هەرێمی کوردستانە و لە دەستووری عێراق و یاسا بەرکارەکانی هەرێمدا مافەکانیان چەسپێنراوە. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئازادی ڕادەربڕین، سیستەمی کۆتا لە پەرلەمان، بەشداری لە کابینەی حکومەت و خوێندن بە زمانی دایک لە ڕێگەی قوتابخانە تورکمانییەکانەوە، بەڵگەی بەهێزی ڕەوشی باشی پێکهاتەکانن لە هەرێمەکەدا.

پارتی چاکسازی تورکمان داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بەرپرسانە مامەڵە بکەن و نەبنە هۆکارێک بۆ تێکدانی گیانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی

لەم رۆژانەی دواییدا لە تۆرەکانی سۆشیاڵ میدیاوە هێرشێکی نابەرپرسانە دەکرێتە سەر هاوڵاتیانی پێکهاتەی تورکمان و بە ئاشکرا ناحەزانی پێکەوەژیان و ئەوانەی باوەڕیان بە کەلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نیە، هەوڵ بۆ ناشیرینکردن و سرینەوەی شوناس و مێژوو و رەسانایەتی پێکهاتەی دێرینی نەتەوەیی تورکمان دەدەن و دەیانەوێ ئەو گیانی تەبایی و پێکەوەژیانەی نێوان سەرجەم نەتەوە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان تێکبدەن، بێ ئاگان کە پێکهاتەی تورکمان نەتەوەیەکی رەسەن و خاوەن مێژوو و شوناسی ئەم نیشتیمانەیە و دووەمین نەتەوەیە لە دوای نەتەوەی کورد لە هەرێمی کوردستان، ئەمە لە یاسا بەرکارەکانی هەرێم و دەستوری هەمیشەیی عێراقدا دەقنوس کراوە و بۆ هەمیشە بوونەتە قەڵغانێک بۆ ئێمەی پێکهاتەی تورکمانی.

هەروەها دەمانەوێ بە بیر هەموو لایەکی بهێنینەوە کە لە هەرێمی کوردستان پێکهاتەکان زۆر بە ئازادانە دەتوانن گوزارشت لە بیر و بۆچۆن و تێروانینی خۆیان بکەن، لە پەرلەمانی کوردستان نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان بە سیستەمی کۆتا ئامادەییان هەیە، هەروەها لە کابینەی حکومەتیش بە وەزارەت ئامادەییان هەیە، و لە رووی پەروەردەوە، خوێندن بە زمانی نەتەوەیی تورکمانی دەستەبەرکراوە، چەندین قوتابخانە بوونیان هەیە و سیستەمی خوێندیان بە زمانی خودی پێکهاتە نەتەوەییەکانە، دەتوانین بڵێن کە رەوشی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر باشە و گیانی لێبوردەیی و یەکتر قەبوڵکردن و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان بەهێز و پتەوە و بەو هەوڵە بچووکانە تێکناچێت.

لە کۆتاییدا رایدەگەیێنین کە پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان، بنەمای سەقامگیری و پێشکەوتنی کۆمەڵگایە، پاراستنی ماف و کەرامەتی هەموو پێکهاتەکان و دابینکردنی یەکسانی لە چوارچێوەی یاسا، ئەرکێکی هاوبەشیی هەموومانە، داواکاریشین لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا کە هاوکار و هەماهەنگ بن و بەرپرسانە مامەڵە بکەن و نەبنە سکۆیەک بۆ تێکدانی پێکەوەژیان و لێکدورکەوەتنەوەی پێکهاتە رەسەنەکانی هەرێمی کوردستان.

راگەیاندنی پارتی چاکسازی تورکمان
٥ی ئەیلولی ٢٠٢٦

ShareTweetShare
Previous Post

کاریگەری بەرگریكردن بە سەندنەوەی دانپێدانان لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانەوە

بەرێوەبەر

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ