
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، کێشەی کوردیان چارەسەرکردووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان، به‌ڵكوو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تری ئه‌و وڵاته‌ش باس له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له به‌شێك له وتاره‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا و بوونی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و وڵاته، رایگه‌یاند، ئەوانەی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش له سوریان، تاوەکو ئێستا بە کرداری رووبەڕووی ئەو رێکخراوە نەبوونەتەوە.
ئەردۆغان بێ ئەوەی ناو بهێنێت ئاماژەیکرد کە بەشێک لەو لایەنانە بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی داعش هاوکاریی هەسەدە دەکەن.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پرسی كورد له ناوخۆ وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، كێشه‌یه‌ك به ناوی كێشه‌ی كورد له توركیا نه‌ماوه و ئه‌و كێشه‌یان به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه چاره‌سه‌ركردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌شێكی زۆر له سیاستمه‌دار و سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی كورد له زینداندا و ده‌یان سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانییه‌كانی باكوری كوردستان دورخراونه‌ته‌وه و هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له زینداندان و تائێستاش شه‌ڕ له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه.
هاوكات جیا له كورد، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا له‌وانه جه‌هه‌په به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كلچدارئوغڵو، پارتی ئاینده به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داودئوغڵوو، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتن به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باباجان باس له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ده‌كه‌ن و پلانه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستوه‌ته‌ڕوو.
