
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بەشداریكردنی لە 26 هەمین كۆبونەوەی لوتكەی كۆپ 26 ى هەڵوەشاندۆتەوە كە سەركردەكانی جیهان لە گلاسكۆی سكۆتلەندا باس لەگۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەكەن.
بڕیاریبوو بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بەشداری لەو كۆبونەوەیەدا بكات و وتاری عیراق پێشكەش بكات سەبارەت بەو هەڕەشە ژینگەیی و ئابورییانەی كە روبەڕوی عیراق بونەتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك كۆماری عیراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندوە، لە ساتەكانی كۆتاییدا بەرهەم ساڵح بڕیاریداوە بەشداری ئەو كۆبونەوەیەی كۆپ 26 نەكات بەهۆی گۆڕانكارییە ئەمنییەكان و ئەو هێرشانەی كرانە سەر پارێزگاكانی دیالەو كەركوك و هەروەها قەیرانی سیاسی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەكانەوە.

