
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند: ژمارەیەكی تری كۆچبەر كە لەسەر سنوری پۆڵەندا گیریانخواردوە، دەیانگەڕێننەوە بۆ عیراق.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، 110 كۆچبەری تر كە لەسەر سنوری پۆڵەندا و لیتوانیان گیریانخواردەوە بە خۆبەخشی و بە ئارەزومەندانە دەیانگەڕێننەوە عیراق، گەڕاندنەوەی كۆچبەرەكانیش بە هەماهەنگی نێوان وڵاتی لیتوانیایەو یەكەمجاریش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دواتریش دەگوازرێنەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.


