
بەگوێرەی زانیاری میدیا عیراقییەكان، تەیاری سەدری و چوارچێوەی هەماهەنگی رێكەوتوون لەسەر ئەوەی “محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر” بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق كاندید بكرێت.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی لە زاری بەرپرسانی چوارچێوەی هەمانگییەوە بڵاویان كردووەتەوە، چوارچێوەكە و رەوتی سەدر گەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی و “محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر” كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو دەبێت.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، هەروەها نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پەیوەندی بە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرەوە كردووە و كە ئەوان پێشوازی لە دەستپێشخەری دروست كردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و یەكخستنی نێو ماڵی شیعە دەكەن.
سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، هێڵی سوریا لەسەر هیچ كەس و لایەنێك نابێت و دوای پێكهێنانی گەورەترین كوتلە ئامادەن گفتوگۆ لەسەر كاندیدی كردنی محەمەد جەعفەر بكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
