
عەممار حەكیم رایگەیاند هۆشداری دەدەن لە هەوڵەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانیەكی ناهاوسەنگ كە مافی پێكهاتەیەكی ناو كۆمەڵگا پێشێل بكات.
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لەمیانی پێشكەشكردنی وتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند، هۆشداری دەدەن لە پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی ناهەوسەنگ كە مافی پێكهاتەیەكی گەورەی ناو كۆمەڵگەی عیراق پێشێل بكات و كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو رابگەیەنێت یاخود ئەزمونی پێشوتر دووبارە بكرێتەوە كە هیچ دەرەنجامێكی نەبوە جگە لە شڵەژان و ئاڵۆزكردن نەبێت لە هەموو كایەكاندا.
حەكیم راشیگەیاند: داوا لەسەرجەم هێزە سیاسیەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەم ئەوانەی دەخوازن بەشداری لە حكومەت بكەن یاخود ببنە ئۆپۆزسۆن پەیماننامەی بونیادی ستراتیژی وڵات واژۆ بكەن و لە رێگەی داڕشتنی پەیماننامەكەوە بەشداری لە دامەزراوە حكومی و مەدەنییەكاندا بكەن.

