
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی ئاشكرایان كرد، لەسەر داوای خەڵكی ناوچەكە، هێزە چەكداریەكانی یەبەشە و ئێزیدخان بەرەو چیای شنگال پاشەكشەیان كردووە.
ئەو سەرچاوانە بڵاویان كردووەتەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی ئێزدی رۆژی هەینی خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و داوایان لە هێزە چەكدارییەكان كرد لە شارەكان بچنە دەرەوە، ئەو هێزانە پاشەكشەیان كردووە.
بەپێی زانیاریەكان، هێزە چەكدارییەكان كە “یەبەشە” و ئێزیدخان”ن گوێیان لە داواكاری خۆپیشاندەران گرتووە و لە سنونێ و چەند ناوچەیەكی تر بەرەو چیای شنگال پاشەكشەیان كردووە.
سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە ئێستادا لە شنگال تەنها هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆیی و پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی سوپای عیراقی تێدایە.

