
فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، لە وڵاتەكەی یەكەم حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تۆماركراوە، نەخۆشەكە لە ئێستادا لە كەرەنتینەدایە.
فەخرەدین قۆجە لە تویتێكدا باسی لەوەكردووە، یەكەم حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون لە توركیا تۆماركراوە، كە تەمەنی 37 ساڵانە و خۆی پێشتر هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزبووە.
لە بڵاوكراوەكەشدا هاتووە، نەخۆشەكە كەرەنتین كراوەو پشكنین بۆ ئەو كەسانەش دەكرێت كە بەركەوتنیان لەگەڵیدا هەبوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی دیكە دەستنیشاننەكراوە.
ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەكی دەگمەنە و نەخۆشییەكە لە ئەفریقیاوە سەریهەڵداوە، نیشانەكانیشی بریتین لە تا و ئازاری ماسولكە و ئەستووربوونی غودە لیمفاوییەكان و قڵیشانی پێستی دەست و دەموچاو، ئەو نەخۆشییە لە رێی كۆئەندامی هەناسەوە ناگوازرێتەوە، بەڵكو بەهۆی بەركەوتنی جەستەوە دەگوازرێتەوە.


