
ریان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن سەبارەت بە بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق پێی وایە، دەسەڵاتداران یاخود هانی ئەو بۆردومانانە دەدەن یاخود لە ئەردۆغان دەترسن.
كلدانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، كاتێك سوكایەتی بە نیشتیمان دەكرێت و گیانی بێتاوانەكان دەكرێتە قوربانی بەهۆی بۆردومانی دوژمنكارانەی توركیاوە، خاوەن دەسەڵاتەكان لەبەردەم دوو بژاردەن.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، یاخود بەو كارە دوژمنكارانەی توركیا رازین و هانی دەدەن یاخود لە كاردانەوەی ئەردۆغان دەترسن، تەنانەت ئەگەر لە سەگ بدەیت پێت دەوەڕێت، بۆیە پێویستە شەرم لە سەگەكانیان بكەن.
توركیا لە بۆردومانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و چەند ناوچەیەكی تری پارێزگای نەینەوا بەردەوامە و لە كۆتا بۆردومانیشدا لەو پارێزگایە 7 كەس گیانیان لەدەستدا.


