
دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقەوە 3 موشەك ئاڕاستەی سەربازگەی زلێكانی سوپای توركیا كراون لە پارێزگای نەینەوا و هیچ زیانێكیان لێ نەكەتووەتەوە.
دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كاتژمێر 9:20ی شەوی رابردوو 3 موشەك لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زلێكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كران كە هێزەكانی سوپای توركیای تێدایە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، یەكێك لە موشەكەكان لە نزیك سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە و دوو موشەكەكەی دیكەش لە دەوروبەری گوندی گوداد كەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نەكەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری كوردستان جەختی لەوەش كردووەتەوە، سەكۆی موشەكەكان لە نزیك كۆمەڵگەی “هیما سیتی”لە شاری موسڵ جێگیر كرابوون كە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی، تێیدا پێنج موشەك ئامادەی هەڵدان كرابوون، بەڵام دووان لە موشەكەكان نەتەقێندراون.


