• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
هۆشداری لە گیانلەدەستدانی رۆژانە 30 بۆ 35 كەس دەدرێت لە سلێمانی

هۆشداری لە گیانلەدەستدانی رۆژانە 30 بۆ 35 كەس دەدرێت لە سلێمانی

by بەرێوەبەر
0
SHARES
3
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی، بەهۆی نەمانی دەرمانەوە مەترسی هەیە رۆژانە 30 بۆ 35 هاوڵاتی لە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی گیان لەدەست  بدەن.


دابان محەمەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، چ حكومەتێك ئاوا سەیری مردنی خەڵكەكەی دەكات!، لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەكان راگیراون، رۆژانە 30 بۆ 35 هاوڵاتیش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە پێویستیان بە نەشتەرگەری خێرا هەیە، تەنیا بەشی یەك هەفتە دەرمانی پزیشكی لە بەردەستە، دوای هەفتەیەكی تر ئەوەش رادەگیرێت، ئیتر لە سلێمانی رۆژانە 30 بۆ 35 كەس گیان لەدەست دەدەن.


لە بەشێكی تری نوسینكەیدا ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە كردووە، لە نەخۆشخانەی شێرپەنجە نزیكەی 600 كەس گیانیان لە مەترسیدایە و بەرەو پیری مردن دەبرێن، چونكە ئامێرەكانی تیشك لەكار كەوتون و چاكردنەوەی بەردەوامیان دەوێت، خەڵك بووە كاتێك سەرەی بەركەوتووە و تەلەفۆنیان بۆ كردووە كەسوكارەكەی وتویانە مردووە، هەبووە شێرپەنجەی بووە و چارەسەری زۆر ئاسان بووە، كاتێك سەرەی بەركەوتووە لە هیچ نەخۆشخانەیەكی جیهان ناتوانرێت چارەسەری بۆ بكرێت.


ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، سەیر ئەوەیە پاڵەوانەكانی دۆلار لەم كابینەیە، ژمارەی قەبە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەخەنەڕوو كە یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار مانگانەیە، ژمارەی قەبە لە زیادكردنی داهاتی ناوخۆ دەخەنەڕوو كە هەندێك مانگ گەیشتوەتە 400 ملیار دینار، لە هەمووی سەیرتر باس لە دانەوەی ملیاران دۆلار قەرز دەكەن بە كۆمپانیا و وڵاتان، لەناو ئەم ژمارە گەورانە ئەوەی بێ نرخە گیانی خەڵكە، هیچ حكومەتێك لە دنیا هێندە بێ باك نیە دانیشێت سەیری مردنی خەڵكەكەی بكات.

ShareTweetShare
Previous Post

سادقون: دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەین

Next Post

جێگرێكی مەزڵوم عەبدی لەلایەن توركیاوە كوژرا

بەرێوەبەر

Next Post
جێگرێكی مەزڵوم عەبدی لەلایەن توركیاوە كوژرا

جێگرێكی مەزڵوم عەبدی لەلایەن توركیاوە كوژرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ