
نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە نزیكەی 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا و زیادبوونی خواست لەسەر بەنزین لەو وڵاتە.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 107 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكا بەرامبەر 98 دۆلار و 54 سەنتە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی رێكخراوی ئۆپێكیش، یەك بەرمیل خاوی رێكخراوەكە لە بازاڕەكاندا بە 109 دۆلار و 35 سەنت دەفرۆشرێت.


