
دوای داواكاری سەدر بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، سیستمی سیاسی ئێستابە میكانیزمە دەستورییەكان دەگۆڕدرێت، نەك میزاجی شەخسی و هیچ بوارێك نییە بۆ گۆڕانكاری بەبێ گفتوگۆ و راوێژ.
هۆشیار زێباری لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، سیستمی سیاسی ئێستا و دەستور تەنها بە میكانیزمە دەستورییە تەوافوقییەكان دەگۆڕدرێت نەك بە میزاجی شەخسی.
رونیشیكردووەتەوە، بەتایبەتی كە لەساڵی 2005 زیاتر لە 60%ی عیراقییەكان دەنگیان پێداوە لە راپرسییەكی جەماوەریدا كە مەرجەعیەت و لایەنی نێودەوڵەتی پشتگیریان كردووە و بە شەرعی كراوە.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆیە هیچ بوارێك بۆ گۆڕانكاری لە گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیدا نییە تەنها بە راوێژی چڕ و گفتوگۆ نەبێت.


