
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، باوه‌ڕیان به یه‌كڕیزی كورد هه‌یه، ده‌شیانهه‌وێت باڵانسی هێز له كوردستان راستبكه‌نه‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌شتی ته‌مووزدا روویدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كوده‌تا بووه.
بافڵ تاڵەبانی، لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەوانان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رووداوه‌كانی دوای هه‌شتی تهمووز به كوده‌تا ناوده‌برێت وتی: “حەز دەکەم بۆتان روونبکەمەوە کە ئەوە هەڵوەشاندنەوەی کودەتا بوو، دەمێک ساڵە لەناو ئەم حزبە (یەکێتی) کودەتا کراوە، لاهوور شێخ جه‌نگی دەزگا ئەمنییەکانی بەکارهێنا بۆ ئەو کودەتایەی کە ئێمە هەڵمانوەشاندەوە”.
لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی کێشەکانی نێوخۆی یەکێتی میدیای فەرمیی حیزبەکە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هەوڵی ژەهرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی دراوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئەو هەواڵانە سڕانەوە، بافڵ تاڵەبانی دووبارە جەخت لەوە دەکاتەوە و دەڵێت، “من سیخوڕم لە ناو ئەم ماڵە دۆزیوەتەوە، سیخوڕی حزبێک یان وڵاتێکی دیکە نەبوو، سیخوڕی دەزگای زانیاری بوو.. من دەرمانخوارد کراوم، بەڵگەشم هەیە کە من دەرمانخوارد کراوم لە ناو ماڵی خۆم، دانپێدانانیشم هەیە، دەرمانەکەش دۆزراوەتەوە”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی وتی، “پێموایە دوای 8ـی تهمووز دەرفەت زیاترە بۆ ئەوەی کورد یەکڕیز بێت بە تایبەت لە بەغدا، چونکە بابەتی رقی شەخسی نەماوە لە نێوانمان”.
له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختی كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت باڵانسی هێز له كوردستان راستبكه‌نه‌وه، به‌ڵام “پێیوانیە بە جنێو بتوانن لە هیچ حزبێک ببەنەوە، بەڵکو دەبێت بە خزمەتکردنی خەڵک و نەهێشتنی گەندەڵی حزبەکەیان دەنگبهێنێت”.
