بژار حەکیم
بەپێی زانیارییەکان، پارتی ئامادە نییە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی بداتە گۆڕان کە پێشتر لەسەری ڕێکەوتبوون. بۆئەوەی پارتی ئەم پۆستە نەدات، پارتی بە گۆڕانی راگەیاند بوو، لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، کورد چوار وەزارەت وەردەگرێت و یەکێکیان دەدرێت بە گۆڕان. بزووتنەوەی گۆڕان هەریەک لە یوسف محەممەد و جەلال جەوهەری بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردن، بەڵام لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، دەرکەوت پشکی کورد سێ وەزارەتە، کە تا ئێستا تەنیا وەزیرێکی پارتی دەنگی لەسەر دراوەو دوانەکەی دیکە کە وەزارەتی دادە بۆ یەکێتی و وەزارەتی دەرەوە بۆ پارتی دەبێت. پارتی جارێکی دیکە گۆڕانی بێهیواکرد و هیچ وەزارەتێک لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەر گۆڕان نەکەوت، بێجگە لەوەی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازیش ناداتە گۆڕان.