عالیه نوسێف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “په‌رله‌مانتاران ئه‌ركى ئه‌خلاقى خۆیان به‌رانبه‌ر موچه‌خۆران جێبه‌جێكرد”، پێشى وایه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانى قه‌یرانى دارایى عیراقن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم به‌شێكى گه‌وره‌یه له‌و قه‌یرانه داراییه‌ى عیراقى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و كار گه‌یشتوه‌ته دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، چونكه ره‌تیده‌كاته‌وه داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان راده‌ستبكات.
ده‌شڵێت “ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌رپرسن له خه‌رجنه‌كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و ده‌سه‌تبه‌سه‌رداگرتنى سه‌رجه‌م داهاته‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌ى یاساى قه‌رزیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى كورده‌وه بێ پاساوه و ته‌نها شانۆگه‌رییه‌كه و راهاتون له‌به‌رده‌م گه‌لى كورددا نمایشى بكه‌ن، به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى خۆیان وه‌ك پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه‌یى نیشانى شه‌قامى كوردى بده‌ن به‌وه‌ى به‌غدا هۆكارى ئه‌وه‌یه‌ى كورد له موچه بێبه‌ش بێت”.
عالیه نوسێف پێداگیری ده‌كات له‌وه‌ی فراكسیۆنه شیعى و سوننیه‌كان مافى خۆیانه هه‌ر بڕیارێك بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ موڵه‌ت وه‌رگرتن له حزبه كوردییه‌كان، كه به‌هۆیانه‌وه شه‌قامى كوردى بێبه‌شبون له ساده‌ترین مافه‌كانیان.