• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
10 پەرلەمانتاری بەغدا: پێویست ناكات سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و نوێنەرانی كورد كۆببنەوە

10 پەرلەمانتاری بەغدا: پێویست ناكات سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و نوێنەرانی كورد كۆببنەوە

by بەرێوەبەر
تشرینی دووه‌م 14, 2020
in سلایدشۆ, عێراقی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

10 نوێنەری كورد لە پەرلەمانی عیراق رای گشتی ئاگاداردەكەنەوە، كە گرێدانی كۆبونەوەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و نوێنەرانی كورد بەپێویست نازانن و داوا دەكەن بەزووی شاندێكی هەرێم بچێتە بەغدا بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێكی گشتگیر و شەفاف و كۆنكرێتی. 
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی پەرلەمانتارەكانە:
راگەیاندراوێك بۆ رای گشتی
ئێمە ئەم پەرلەمانتارانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە، رایگشتی ئاگادار دەكەینەوە كە گرێدانی كۆبونەوەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و نوێنەرانی كورد بەپێویست نازانین. لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە:
یەك: حكومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیاری یەكەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی موچە و نەوت رونەو پێویستی بە كۆبونەوەی نمایشكارانە نیە. هێشتا دەرفەت ماوە و حكومەتی هەرێم دەتوانێت وەفد بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە رێكەوتنێكی نوێ و گشتگیر و شەفاف و كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بكەن لەسەر بنەمای دەستور نەك عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر.
دوو: دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم كۆبونەوانەیان زیاتر وەك نمایشێكی سیاسی دەوێت، تا لەو رێیەوە شەرعیەت بدەن بە سیاسەتە شكستخواردوەكانیان. ئێمەش ئامادەنین بەشێك بین لەو سیاسەتە.
سێ: خەڵكی كوردستان چاوەڕێی هیچ لەمجۆرە كۆبونەوانە ناكەن و باشترە حكومەتی هەرێم سەرقاڵی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بێت.
چوار: تا ئەم ساتە هیچ چاكسازییەكی راستەقینە نیه و قاچاخچێتی و دزینی سامان و داهاتەكان بەردەوامە و سەرباری ئەوەش دەیان چالاكوان و رۆژنامەنوس لە زیندانەكانی هەولێرو دهۆك و ناوچەكانیتردان، بەبیانوی نایاسایی و دەزگا ئەمنیەكانیش سەرقاڵی دروستكردنی تۆمەتی بێ بنەمان بۆیان.
دەیان هۆكاریتریش هەن كە وامان لێدەكات بەشداری ئەمجۆرە كۆبونەوە بێ بەرهەمانە نەكەین.
1-احمد حاجی رشید
2-رێبوار كریم محمود
3- كاوە محەمەد
4-سەركەوت شەمسەدین
5-سروە ونس
6-یوسرا رەجەب
٧-غالب محمد علی
٨-بەهار محمود فتاح
٩-هۆشیار عەبدوڵڵا
١٠-موسەننا ئەمین

ShareTweetShare
Previous Post

كه‌ركوك.. هێرشێكى داعش دوو كوژراو و چوار بریندارى لێكه‌وته‌وه‌

Next Post

ئیسرائیل بەشی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەكەی ڤاكسینەكەی فایزەر دەكڕێت

بەرێوەبەر

Next Post
ئیسرائیل بەشی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەكەی ڤاكسینەكەی فایزەر دەكڕێت

ئیسرائیل بەشی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەكەی ڤاكسینەكەی فایزەر دەكڕێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ