وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەخشینی 10 نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی 12ئ ئامادەیی راگەیاند.
لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتدا، بڕیاریانداوە بە بەخشینی 10 نمرە بە خوێندکارانی 12ی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانییەوە.
روونیشیکردوەتەوە، ئامانج لە بەخشینی ئەو 10 نمرەیە، داخڵبوونی خوێندکارانە لە تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی.