ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی و ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆران كۆبونەوە و رایانگەیاند، ئەگەر لەرابردودا پاساوێك هەبو بێت بۆ لێبڕینی موچە ئەوا لە ئێستادا هیچ پاساوێك نەماوە، دەشڵێن، بڕیارەكەی دادگا لەبارەی سزادراوانی بادینان نایاسایی بوو”.
تەلار لەتیف لێپرسراوی، ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان تەنها بۆ هەڵبژاردنەكان نییە و پشتیوانی یاسایی ئەو هاوپەیمانییە دەكەن و كار بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم لامەركەزییەت دەكەن.
باسی لەوەشكرد، “لێبرینی موچە ئەگەر بە یاسایی بكرێت مەترسیدارە و پشتیوانی چاككردنی باری گوزەرانی خەڵك دەكەین و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران كار لەسەر دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بكات”.
لای خۆیەوە چۆمان محەمەد بەرپرسی ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان وتی، هەردولا بەپێویستی دەزانن خاڵی هاوبەش لەسەر پرسی دەستور دروست بكرێت و حكومەتی هەرێم هەنگاوی كرداری نەناوە بۆ چەسپاندنی لامەركەزییەت.
ناوەندی یاسایی یەكێتی و گۆران لەكۆنفرانسە هاوبەشەكەیاندا باسیان لەوەشكرد، “ئەم خولەی پەرلەمان رۆڵی خۆی نەگێراوەو پەرلەمان نەیتوانیوە لە بەرەی خەڵكدا بێت، دەسەڵاتی دادوەریش بەرەو نائیستقراری دەڕوات و بڕیاری دادگا لەبارەی سزادراوانی بادینان نایاسایی بوە”.