• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مەسرور بارزانی: کاری لەپێشینەمان دابینکردنی مووچەیە

مەسرور بارزانی: کاری لەپێشینەمان دابینکردنی مووچەیە

by بەرێوەبەر
ته‌مموز 5, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری کرد و رایگەیاند، کاری لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ”هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لەپێناو برەودان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان.”
 رۆژی یەکشەممە 04-07-2021 ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی دۆخی ئابووری و رێکخستنەوەی داهاتی گشتی و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتیان تاووتوێکراوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوەکردووەتەوە “کاری لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو برەودان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکات لەگەڵ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامیش بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان و رەخساندنی هەلیکار بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.”
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا رێکخستنەوەی باج و رسوومات و میکانیزمی کۆکردنەوەی باجەکان تاووتوێکراوە و بڕیاردراوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی پرۆسەی رێکخستنەوەی باج و رسومات بکات.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە ”کابینەی نۆیەم هیچ باجێکی زیادنەکردووە، بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی رێکخستووەتەوە و ئەو باجانەی پێشتر بەپێی یاسا دانراون، کۆیان دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر بژێوی هاووڵاتیان و بەتایبەتی چینی هەژار و مامناوەندی کۆمەڵگە و جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبێت.”
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە “جەخت لە دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دیاریکردنی نرخ و رێگریکردن لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ کرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە بە رەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکاربەرانی هەرێمی کوردستان.”
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی رۆتین و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا “بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان و مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان درا.”

ShareTweetShare
Previous Post

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دامەزراندن بۆ سێ دادوەر واژۆ دەکات

Next Post

داوا دەكرێت كێشەی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیا جیهانیەكانەوە چارەسەر بكرێت

بەرێوەبەر

Next Post
داوا دەكرێت كێشەی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیا جیهانیەكانەوە چارەسەر بكرێت

داوا دەكرێت كێشەی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیا جیهانیەكانەوە چارەسەر بكرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ