
بڕیارە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شەپۆلی نوێی پەتای كۆرۆنا و گرتنەبەری رێكاری پێویست، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتەوە.
كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێكی تر و هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێم بەڕێوەدەچێت.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە نوێیەش چەد پێشنیازێك دەخرێنە بەردەم لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەوانە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بە شێوەی سنوردار و راگرتنی سەرجەم چالاكی و بۆنە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان و توندكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی.
یەكێكی تر لەو پێشنیازانەی لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكرێت، پەیوەستە بە گەشتیارانەوە و تیایدا هاتووە، تەنها رێگە بەو گەشتیارانە بدرێت بێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.