
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لەسەروو 70 دۆلارەوە بمێنێتەوە، ئەوا یاسای بودجە بەشێوەیەكی پارێزراو و بەبێ كورتهێنان تێدەپەڕێندرێت.
جەمال كۆچەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕی كورتهێنان لە یاسای بودجەدا پشت بە نرخی نەوتی خاو دەبەستێت، تا نرخ زیاتر بەرز بێتەوە كاریگەری ئیجابی لەسەر ئاستی كورتهێنان دادەنێت.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر نرخی نەوت بەو شێوەیەی ئێستا كە یەك بەرمیل لە سەروو 70 دۆلارەوەیە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوا عێراق لە بارودۆخێكی ئارامی ئابوریدا دەبێت و بەبێ كورتهێنان یاسای بودجەی 2021 تێدەپەڕێنێت.
دوای بڵاوكردنەوەی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا لە جیهاندا و كرانەوەی وڵاتانی جیهان، نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەسەرخۆ لە بەرزبوونەوەدایە و لەئێستادا یەك بەرمیل خاوی برێنت لە سەروو 76 دۆلارەوەیە.