وەزارەتی كارەبا: هاوڵاتیان دەتوانن بە 12 قیست قەرزەكانیان بدەنەوە

كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد، هێشتا بە فەرمی بڕیار لەسەر چۆنێتی دانەوەی قەرزەكانی كارەبا بە قست نەدراوە،بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا دەتوانن قەرزەكانی هاوڵاتیان بكەن بە قیستی 12 مانگ.
 كامیل قەزاز لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە  بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا چەند پێشنیازێك كراون یەكێك لەوان پێشنیازی ئەنجومەنی پارێزگاكانە و ئەوی دیكە قیستی درێژخایەنە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەبارەی قەرزەكانەوە نەدراوە.
رونیشیكردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە كرێی كارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانكردنی فەرمانگەكانی كارەبا قەرزەكانیان بە قیست بدەنەوە، بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەكانی هاوبەشانی كارەبا بكەنە 12 قیست.
بریكاری وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكردووە، لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و 200 تاوەكو هەزار و 300 مێگاوات كارەبا زیاد كراوە، رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی كارەبا بەرز دەبنەوە و لە ساڵی 2017 تاوەكو ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە یەك ملیۆن و 500 هەزار هاوبەش گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 700 هاوبەش.

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .