وڵاتانی جیهان چەندە زێڕی یەدەگیان هەیە؟

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاشكرای كردووە، یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهان 35 هەزار تۆنی تێپەڕاندووە، بەپێی ریزبەندییەكەش عێراق لە پلەی 39یەمیندایە لە بوونی یەدەگ.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، 98 دەوڵەتی جیهان كە 16 یان عەرەبین، خاوەنی 35 هەزار و 544.3 تۆن یەدەگی زێڕن كە هەزار و 385 تۆنیان لە وڵاتانی عەرەبین.
ئەوەش هاتووە، كۆی گشتی یەدەگی زێڕی وڵاتانی عەرەبی 3.89%ەو سعودیە لە سەرووی ریزبەندی وڵاتانی عەرەبییە و خاوەنی 323.1 تۆنە و بەدوایدا لوبنان، جەزائیر و لیبیا دێن، هەروەها عێراق بە بوونی 96.3 تۆن یەدەگی زێڕ لە پلەی پێنجەی وڵاتانی عەرەب و 39یەمینی جیهاندا دەبیندرێت.
هەرچی لەسەر ئاستی جیهانە بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا پلەی یەكەمی گرتووە و خاوەنی 8 هەزار و 133.5 تۆن زێڕە و دوای ئەویش ئەڵمانیا بە زیاتر لە 3 هەزار و 359 تۆن و فەرەنسا بە زیاتر لە 2 هەزار و 436 تۆن دێت، بەدوای ئەوانیشدا روسیا و چین دەبیندرێن.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .