
ئەندرۆ پۆلارد پرۆفیسۆری بەریتانی دەڵێت، ئەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە هەر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن، ئێستا بێت یاخود دوایی، پێشی وایە كە نەوەی دەلتا بووەتە هۆی ئەوەی دروستبوونی بەرگری بەكۆمەڵ ئەستەم بێت.
ئەندرۆ پۆلارد كە سەرۆكایەتی گروپێك زانای زانكۆی ئۆكسفۆرد دەكات كە بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای “ئەسترانینیكا” ڤاكسینێكیان پەرە پێدا لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری بەریتانی وتی، كێشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەیە كە وەك ڤایرۆسی سورێژە نییە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر 95%ی جیهان بە ڤاكسینی سورێژە بكوترێن ئەوا لە نێوان مرۆڤەكان ناگوازرێتەوە، بەڵام نەوەی دەلتای كۆرۆنا تووشی ئەوانەش دەبێت كە ڤاكسین وەردەگرن، هەروەها ئەوانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە درەنگ یاخود زوو هەر تووش دەبن و هیچ رێگەیەكی نییە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی رێگە لە گواستنەوەی بگرێت.
ئەو پرۆفیسۆرە دەشڵێت، ڤاكسینەكان رێگە لە توشبوونی توند و گیان لەدەستدان دەگرن نەك توشبوون، دوای ئەوەی بە تێپەڕبوونی كات و دوای ماوەیەك لە وەرگرتنی ڤاكسین ژمارەی دژە تەنەكان كەم دەكەن، دەزگای بەرگری مرۆڤ رێژەیەكی دیاری كراو بەرگری بۆ ماوەیەكی درێژ دروست دەكات.