بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان وتی، چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان کۆتاییی هات، تەنها پەرلەمانتارەکان مابوون، چاکسازیی ئەوانیش تەواو بووە .
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندوە: ”لە بەردەوامیی چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکاندا تەنها پەرلەمانتاران مابوون، ئەوانیش ئەم هەفتەیە تەواو کران و ئێستا چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان تەواو بووە و مووچەی سەرجەمیان هەموار کراوەتەوە.”
باسی لەوەشکردوە: “تەنها هەندێک کێشە و گرفت هەیە، کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بۆیە پێویستە چاوەڕێ بین تا حکوومەت بڕیار دەدات، ئەوکات دیاری دەکەین چەند کەس لە خانەنشینیی پلە باڵاکان یاسایین و چەندیش نایاسایین، ئەوەی گرنگیشە چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان تەواو بوون و کۆتایی بە کارەکانیان هاتووە.”
بڕیاریشە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەموارکراو، مووچەی خانەنشینیی پلە باڵاکان دابەش بکرێت.