نوێترین هەواڵ

توێژینەوەیەك: 11%ی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان توش بوون

بەپێی توێژینەوەیەكی بەریتانی، لە شەپۆلی یەكەمی ڤایرۆسەكەدا لە هەر 10 توشبوویەكی كۆرۆنا لانیكەم یەكیان لە نەخۆشخانە و لەكاتی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییەكی تر توشی پەتاكە بوون.
بەپێی توێژینەوەكە كە رۆژنامەی “ئیندیپێندێنت”ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، 11.3%ی توشبووانی كۆرۆنا لە بەریتانیا لە نەخۆشخانەكان توش بوون، ئەویش لە رێگەی پزیشكان و پەرستاران و فەرمانبەران و نەخۆشخانەكانی ناو نەخۆشخانەكە كە تووشبوو بوون.
رونیشكراوەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا رێوشوێنەكانی دژی ئەو ڤایرۆسە لە نەخۆشخانەكان زۆر خراپ بوون، لە 82 هەزار و 624 نەخۆش كە لە نەخۆشخانەكانی بەریتانیا چارەسەرەیان وەرگرتووە، گومان هەیە 5 بۆ 11 هەزاریان لە نەخۆشخانەكان تووش بوون.
بەپێی هەمان توێژینەوە، ئەوانەی توشی پەتاكە بوون لە نەخۆشخانەكان دەرچوون و نەیانزانیوە و دواتر دەركەوتووە كە تووشی كۆرۆنا بوون، ئەوەش بە بەراورد كردنی بەرواری چوونە نەخۆشخانە و دەركەوتنی نیشنەكان دەست كەوتووە.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .