• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
دوو شه‌ممه‌, ئاب 15, 2022
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
لەژێر سێبەری حکومرانی جەنابتانا منداڵی کورد ئیعدام دەکرێن و حەشدیش تەعەدا لە ئێمە دەکەن

لەژێر سێبەری حکومرانی جەنابتانا منداڵی کورد ئیعدام دەکرێن و حەشدیش تەعەدا لە ئێمە دەکەن

by بەرێوەبەر
ئاب 14, 2021
in سلایدشۆ, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئاری محەمەد هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی پەیامێك ئاراستەی ئایەتوڵا خامنەیی دەكات دەقی پەیامەكەی بخوێنەوە

بەڕێز جەنابی ئایەتوڵا خامنەییسڵاوی گەرم…

لە ناو میلەتی ئێمەدا جەنابت بە کەسێکی قاتیل و پیاو کوژ ناسراویت… بۆچی وایە؟لەوانەیە لە سێبەری دەسەڵاتی بەڕێزتا ئینسانەکان بە بێ تاوان کوژرابن… بەڵام خۆت بە شەخسی پەنجەت لەسەر پەلەپیتکەکە نەبوە. ئیتر هەتا کوێ جەنابت تاوانباری بە کوشتنی خەڵکی کورد؟… با ئەو بڕیارە بۆ خوای پەروەردگار و ویژدانی ئیسالامی و ئێرانی بەڕێزتان بمێنێتەوە

هاوڕێیەکم گوتارێکی بەڕێزتانی بۆ ناردم کە باس لە هەژار موکریانی و وەرگێڕانی کتێبی قانون (یان الشیفا) دەکەن لە عەرەبیەوە بۆ فارسی دەکەیت. لە قسەکانتانا ئینسان ئینتیباعێک وەر دەگرێت کە جەنابتان بە ئیعجابەوە باسی هەژار ئەکەن. لە ڕاستیشا بە پێچەوانەی زۆرینەی مەلاکانی ئەهلی سوننەو شیعە، کە خۆیان بە نوێنەری خودای یەکتا ئەزانن و هەڕەشە لە خەڵک ئەکەن و جنێو فرۆشن، جەنابتان لە قسەکانتادا زۆر بەڕێزو مەوزونن… سوپاس بۆ خوا.

هەژار کوردە، بەڵام سەیر لەوەدایە کە لەژێر سێبەری حوکمڕانی جەنابتانا مناڵی ئێمەی کورد بەم ڕۆژگارە ئیعدام ئەکرێت، حەشدی شەعبی بە فرمانی سوپای پاسداران تەعەدەمان لێ ئەکەن. کوا فرمانی (الرحمان الرحیم)؟… کوا خۆشەویستی بۆ مافەکانی ئینسانی کورد کە مەخلوق و خۆشەویستی خوایە، وەک فارس، عەرەب، ئازەری، ئینگلیز، ئەفغانی و تورک؟… چۆن ئەبێت جەنابتان ئەم ناحەقیە قوبوڵ بکەن؟ ئەی (ولقد کرمنا بنی ادم) شمولی کورد ناکات؟… چی ئەبێت ئەگەر کورد شان بەشانی فارس و ئازەری بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی ئێرانێکی بەهێزا؟… بۆ نابێت؟

لەوانەیە هیچ کەس لە حوسێن (سید الشهدا) زیادتر نموزەجی قورربانیدان لە پێناو مەبدەئی ئینسانیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا نەبێت. ئەی کوا کاردانەوەی ئەو مەبدەئە بەرامبەر بە خەڵکی کورد؟… هەندێک لە کوردانی سەر بە مەزهەبی سوننە زۆر لە مێژە تەعەداکانی تیرۆریستەکانی سەر بە عومەری کوڕی خەتتابیان بۆ سەر کچانی حەوت ساڵی ئەم نیشتیمانە حەڵاڵ کردوە و بە غەزوەی ئیسلامی تەعریفی ئەکەن، کە لە ڕاستیا ئەو کردەوە نا ئینسانیە پڕۆسەی یەکەمی ئەنفالی بەدناوە دژی میللەتی کورد.

ئێمە سەرمان لێ تێک چوە…! خۆشمان نازانین کێ موسوڵمانی ڕاستەقینەیە؟… ئەوانەی کە ١٤٠٠ بەر لە ئێستا ئایینی (ئاشتی)یان بە زەبری شمشێر بەسەر میللەتانی فارس، ئازەری، کورد و ئەفغانی و… تا دێت فەرز کرد؟… یان ئەمەی بەناوی (امیر المومنین و سید الشهدا) ملی مناڵەکانمان ئەکات بە ئەڵقەی قەنارەدا؟…

ئێمە کێین؟… ئێمە چین؟… عەجەبا میللەتێکی لە توخمی جنۆکەین؟… عەجەبا لەبەر ئەوەی کابرای عەرەب (عومەر) سەحابە بوە، ئیتر مافی هەبوە بە چەپ و ڕاست میللەتەکەمان قەتلوعام بکات؟…

عەجەبا لە لای بارەگای خوای گەورە مافی ئەوەمان نیە بپرسین کێ ئەو حەقەی بە (عومەر) داوە؟… عەجەبا (عومەر) پێغەمبەرە؟… عەجەبا (عومەر) خوایە؟… کێ ڕێگەی پێدا ئەو هەموو تاوانە بەرابەر ئێمەی کورد بکات؟… عەجەبا ئۆمەتی ئیسلام دەبێت عەبدی خوا بێت، یان عەبدی عومەر؟… کامیان گەورەتر و پایەدارترن؟…

سەیرە ئێوەی پەیڕەوەی مەبدەئی ئیسلامی شۆڕشگێڕ بە هەمان ڕێڕەوی (عومەر) دا بچنەوە… سەیرە ئێوەش (لە نەگبەتی کورد) بێنە سەر مەزهەبی سونە و، تەعامولتان لەگەڵ ئامۆزاو هاو ئاینی خۆتان وەک ئەوەی (عومەر) بێت؟…

لە هەمو جێیەکدا کە وشەی عومەرم بەکار هێناوە مەبەستم سیستەمی بیرکردنەوەی (عومەر) و فەرماندە جەبانیەکانێتی، کە لە پاش قەتڵوعامی پیاوەکانمان، زۆر نامەردانە، کەوتونەتە گیانی ئافرەت و مناڵەکانمان. بە واتایەکیتر مەسەلەکە لەسەر کەسایەتی (عومەر) نیە، چونکە بۆ کەسی موسوڵمانی ڕاستەقینە ئەوەی جێی خۆشەویستی و پەرستشە خوایە و ئەوەشی نموزجە پێعەمبەرە و لەو چوارچێوەیەدا(واتە پەرستش و بەیعەت) هیچ تاکە ئینسانێک محەللی لە ئیعرابدا نیە. ئەم قارەمانانە ی فتوحاتی ئیسلامی، هەموو ئەم تاوانەیان (بەحسابی خۆیان) لە پێناو خواو پێغەمبەردا کردوە…!

عەقڵی ئینسان دیاری تایبەتیی خوای گەورەیە بۆ ئێمەی بەندە. کام مەنتیقی عەقڵانی لای پەسەندە کە پەیامی ئاشتی (ئیسلام) بە زەبری شمشێر و کوشتن و بڕین و وێران کردنی شار و گوند بە میللەتان بناسێنرێت؟…

هەژار کوردە و خەڵکی سابڵاخە. هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان، هەژار برای ئەو ئێرانیە نیشتیمانپەروەرەیە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە جیاتی ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، لە بەڕلین و لە پێناو کوردایەتی، لە لایەن ئیتلاعاتەوە شەهید کرا. جەنابتان ئامادەن لەگەڵ شەیتانە گەورەکە بچنە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەی بۆ کێشە ناوخۆییەکان لەگەڵ کوردەواری، لە بری فیشەک، بە زمانی شیرینی کوردی و فارسی چارەسەر ناکەن؟…بۆچی پەیامە ڕاستەقینەکەی (امیر المومنین و سید الشهدا) ناگەیەننە خەڵکی کوردستان؟… ئەو پەیامەی کە ئاشتی و ئازادیە. چونکە هەموو مەتیقێکی ئینسانی و ئیسلامی وا ئەڵێت. خوای گەورە کوردستان و ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕات لە پیلانی نیفاق بپارێزێت.

لەگەڵ ڕێزم…

ShareTweetShare
Previous Post

وەزارەتی تەندروستی بنكەی زیاتر بۆ چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا دەكاتەوە

Next Post

باکوری کوردستان.. چەند زیندەوەرێکی دەریایی بە بەردبوو دۆزرانەوە

بەرێوەبەر

Next Post
باکوری کوردستان.. چەند زیندەوەرێکی دەریایی بە بەردبوو دۆزرانەوە

باکوری کوردستان.. چەند زیندەوەرێکی دەریایی بە بەردبوو دۆزرانەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ