باکوری کوردستان.. چەند زیندەوەرێکی دەریایی بە بەردبوو دۆزرانەوە

لە شارۆچکەی بوڵانک سەربە پارێزگای مووش لە باکوری کوردستان، لە ئەنجامی پشکنینی زەویدا چەند زیندەوەرێکی دەریایی بەبەردبوو دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان بە 35 ملیۆن ساڵ دەخەمڵێندرێت.
لە ناوچەکانی نزیک گوندی ئاکچائارموت سەربە شارۆچکەی بوڵانک، د. ئیسکەندەر دۆلەک مامۆستا لە زانکۆی مووش ئاڵپئارسڵان کە لێکۆڵینەوە لە زیندەوەرە بەبەردبووەکان دەکات، چەند زیندەوەرێکی ئاوی بەبەردبووی لە زەوییەکی کشتوکاڵییدا دۆزییەوە و لە ئێستاشدا زیندەوەرە بەبەردبووەکان بۆ دیاریکردنی رەگەز، جۆر و تەمەنیان نێردراون بۆ لێکۆڵینەوە.
ئیسکەندەر دۆلەک لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە ماوەیەکی درێژە لە ناوچەکەدا لێکۆڵینەوە لە زیندەوەرە بەبەردبووەکان دەکەن و ساڵی رابردووش ژمارەیەک زیندەوەری بەبەردبووی دیکەیان دۆزیوەتەوە، وتیشی: “بەگوێرەی ئەو زیندەوەرە بەبەردبووانەی لەم ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە لە رابردوودا ئێرە دەریا بووە و ئاوەکەیشی گەرم بووە چونکە ئەو زیندەوەرانەی دۆزراونەتەوە لەو جۆرانەن کە لە دەریا گەرمەکانی سەر هێڵی یەکساندا ژیاون”.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .