
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: “دان بە تاڵیباندا نانێین، تەنها بۆ رزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییان هەندێک پەیوەندی تایبەت بە بەڕێکردنی کارەکانمان هەیە”.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: پێویستە هاوکاری مرۆیی پێشکەشی پەنابەرە ئەفغانییەکان بکرێت و پێویستە ئەو وڵاتانەی پێشوازی لەو پەنابەرانە دەکەن، دەست بە خۆئامادە کردن بکەن.
وتیشی: “پەیوەندی دیپلۆماتییمان لەگەڵ تاڵیبان نییە، ئێمە دان بەو بزوتنەوەیەدا نانێین. تەنها بۆ رزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییان هەندێک پەیوەندی تایبەت بە بەڕێکردنی کارەکانمان هەیە. دەمانەوێت ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن، بهێنرێنە فڕۆکەخانەی کابوڵ”.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا باسی لەوەشکرد: “دەتوانین گوێ لە تاڵیبان بگرین، بەڵام بەپێی بەڵێنەکانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین. تەنانەت یەک یۆرۆش نادرێتە رژێمێک کە نکوڵی لە مافەکانی ژنان و منداڵان بکات”.