سەركردەكانی جی 7 پرسی ئەفغانستان تاوتوێ دەكەن

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی جی، كە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامیدەدات، تاوتوێی پرسی ئەفغانستان دەكات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە، سەركردەی وڵاتانی جی 7، رۆژی سێ شەممە 24ی ئاب كۆدەبنەوە و تاوتوێی سیاسەتی ئەفغانستان و هەماهەنگی لە بابەتی گواستنەوە لە كابوڵی پایتەختەوە دەكەن.
ساكی، ئاماژەی بەوەش كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هاوكاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان و پاڵپشتیكردنی پەنابەرانی ئەفغانیش تاوتوێ دەكرێت.
پێشتر بایدن رایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی جی 7 هەوڵ دەدەن سیاسەت و ستراتیژێكی هاوبەش بۆ مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئەفغانستان دابڕێژن.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .