قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت وه‌رگرتنی رسومات به شێوه‌یه‌ك رێكبخرێته‌وه، كه یارمه‌تیده‌ری جوڵه‌ی بازرگانی و بوژانه‌وه‌ی بازاڕ بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی پێداچونه‌وه‌ی رسومات ئه‌نجامدا و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا میكانیزمێكی گونجاوتر دیاری بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رسومات.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “قوباد تاڵه‌بانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه، كه ده‌بێت وه‌رگرتنی رسومات به شێوه‌یه‌ك رێكبخرێته‌وه، كه نه‌بێته هۆی سستبونی جموجوڵی بازرگانی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه یارمه‌تیده‌ری جوڵه‌ی بازرگانی و بوژانه‌وه‌ی بازاڕبێت”.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی،”پێویسته له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت رۆتین كه‌م بكرێته‌وه و كارئاسانی ته‌واو بۆ هاوڵاتیان بكرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێك له‌سه‌ر میكانیزمی رێكخستنه‌وه‌ی رسومات خرایه‌ڕو و له‌مباره‌یه‌شه‌وه بڕیاری پێویست درا”.