ماكرۆن: ژیانێكی باشترمان بۆ خەڵكی ناوچە ئازاد كراوەكانی عێراق دەوێت

ژمارەیەك سەرۆك و سەركردە و ئەمیر و وەزیری وڵاتانی ناوچەكە و جیهان گەیشتنە شاری بەغدا بۆ بەشداریكردن لە “كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی” و یەكێك لەوانەش ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسایە، كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، هاتونەتە بەغدا بۆ پشتگیری كردنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.
ئیمانوێڵ ماكرۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، وڵاتەكەی پاڵپشتی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە دەكات و هاوبەشییەكی باشیان لەگەڵ عێراق هەیە، پێویستە بێ خەم نەبین چونكە هەڕەشەی داعش بەردەوامە.
رونیشیكردەوە، هاتونەتە بەغدا بۆ پاڵپشتی كردنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە و ژیانێكی باشتریان بۆ خەڵكی ناوچە ئازاد كراوەكان دەوێت، چەندین كۆمپانیای فەرەنسی لە عێراقن و لە چەندین پرۆژەدا كار دەكەن، پشتگیری هەوڵەكانی حكومەتی عێراقیش دەكات بۆ جێیەجێ كردنی پەڕەی سپی چاكسازی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
لای خۆشیەوە مستەفا كازمی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وتی، سوپاسی ماكرۆن دەكات بۆ بەشداری كردن لە كۆنفرانسەكە و سورن لەسەر هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا و سەرجەم وڵاتانی تر، عێراق و فەرەنسا هاوبەشی سەرەكین لە شەڕی دژی داعشدا و ئەو وڵاتە هاوكار بووە لەو شەڕەدا.
دوای بینینی مستەفا كازمی سەرۆكی فەرەنسا چووە كۆشكی سەلام و چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كەوت و بڕیارە لە “كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی” بەشداری بكات كە ئەمڕۆ كارەكانی دەست پێدەكات و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەكە بەشدار دەبن.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .