
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، خەڵكی كوردستان دووچاری سەدان قەیرانی دەستكرد كراون، هۆكاری هەموو ئەو قەیرانانە، دەرئەنجامی سزادانی یەكێتی لەلایەن دەنگدەرانیەوە بووە.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە ئەژماری خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەسیبووك نوسیویەتی وتی،”سەرباری بیروڕای جیاواز و كێشە نێوخۆییەكان، سەرباری ئاستەنگی و هەبوونی دەیان قەیرانی ناوخۆیی لەهەرێمەكەماندا، بەڵام بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بابەتێكی نەتەوەیی ونیشتیمانیە، چونكە لەوێوە دەتوانین كێشەو پرسە دوور مەودا و هەنووكەییەكان، دەردەشە بكەین و مافە جێگیرەكانمان لە دەستور بەردەوام مسۆگەربكەین و شەڕی بەدەستهێنانی داواو مافی گەڵەكەمان لەبەغدا ئەنجام بدەین”.
نوسیویشیەتی، “ئەوەی لەئێستادا لەهەموو شتێك بۆ داهاتووی كوردو هەرێمەكەمان گرنگترە، مانەوەی یەكێتیە بە گەورەیی و بەهێزیەوە. تا یەكێتی گەورەترو بەهێزتربێت، ئەوەندە ئایندەی كورد و گەڵەكەمان رۆشنتر دەبێت”.
ئەو ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی باس لەوە دەكات، خەڵكی كوردستان دووچاری سەدان قەیرانی دەستكرد كراون، هۆكاری هەموو ئەو قەیرانانە، دەرئەنجامی سزادانی یەكێتی لەلایەن دەنگدەرانیەوە بووە.
لەبارەی كێشەكانی ناو یەكێتییەوە هەرێم كەمال ئاغا جەختیشدەكاتەوە، “كە بەدڵنیاییەوە وەك یەكێتی كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر دەكەن و بەپشتیوانی ئیرادەی خەڵك هەڵبژاردن دەبەنەوە”.

