
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ماوەی وەرگرتنی نێوان دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سێ هەفتەوە بۆ هەشت هەفتە درێژدەکرێتەوە.
له گشتاندنێكدا، كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی جۆری فایزه‌ردا هاتووه و ماوه‌ی نێوان هەر دوو ژەمەکە درێژكراوه‌ته‌وه.
روونیشیکردوەتەوە، کە پاڵپشت بە رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی له رێكه‌وتی 1/9/2021ـه‌وه ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر ده‌بێته 8 هه‌فته، واتا 56 رۆژ له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پێشتر 3 هه‌فته بوو، واتا 21 رۆژ بوو.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئه‌وانه‌ی پێشتر ژه‌می یه‌كه‌می ئه‌و جۆره ڤاكسینه‌یان وه‌رگرتووه، ژه‌می دووه‌م له‌و كاته‌دا وه‌رده‌گرن كه پێشتر بۆیان دیاریكراوه، واتا ئه‌و بڕیاره نوێیه ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه”.