
نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە سەروو 73 دۆلاری ئەمریكی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی كەمبوونەوەی نەوتی ئەمریكا لە ئەنجامی زریانی “ئایدا” كە رۆژانە یەك ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بەرهەم كەمی كردووە و هەروەها بەهۆی گەشبینیەكان بە بوژانەوەی بازرگانی كردنی نێوان ئەمریكا و چین، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
رونیشكراوەتەوە، یەك بەرمیل خاوی برێنت یەك دۆلار و 47 سەنت چووەتە سەری و بە 73 دۆلار و 15 سەنتەوە ماوەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها یەك بەرمیل خاوی تەكساسی ئەمریكی دوای ئەوەی یەك دۆلار و 58 سەنت زیادی كردووە بە 72 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بە 71 دۆلار و 82 سەنتە.
لەماوەی هەفتەی رابردوودا نەوتی خاو بە رێژەیەكی كەم بەرزبوویەوە ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەهۆی مەترسییەكانی كۆرۆناوە، لەماوەی ئەمساڵیشدا تائێستا 41%ی نرخەكەی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بەدەست هێناوەتەوە.
