
لەدیدارێکدا کە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق و ئەمین بابا شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون،
گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی نێوان هەردوولا کرایەوە. بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سعودیە بە گرنگ وەسفکرد.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سعودیە باسی لە گرنگیی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دروستکردن و بونیادنانی پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان سعودیە و عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختی لە گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.


