
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە فاكتەری ئارامی و سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئامادەیە هەموو كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بكات.
لە راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە، دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یاوەری لە لەندەن لە ئێوارەخوانێكدا لەگەڵ گروپی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ دۆستایەتیی كوردستان كۆبوەوە.
سەرۆكی هەرێم رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە فاكتەری ئارامی و سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئامادەیە هەمو كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بكات، هەروەها سوپاسی پشتگیریی گروپی پەرلەمانتارانی بریتانیای بۆ دۆستایەتیی كوردستان و حكومەتی بەریتانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد.
هاوكات گروپی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ دۆستایەتیی كوردستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵییان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا، بەردەوامیی هەوڵدان و كاركردن و پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و دەستەبەركردن و پاراستنی مافە دەستورییەكانی دوپات كردەوە و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
