
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ر تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه له سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد بكوژی شوكور سه‌حه‌د راده‌ستی دادگا بكه‌ن، هاوكات په‌كه‌كه‌ش ئۆباڵی ئه‌و تاوانه ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا.
رۆی هه‌ینی یاسین بولوت ناسراو به سه‌رحه‌د شوكری به‌رپرسی كۆمیته‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له شاری سلێمانی ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا، له‌و باره‌وه قوباد تاڵه‌بانی وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه رایگه‌یاند: “داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكەم؛ شەو و رۆژ بخەنە سەر یەك لەپێناو دەستگیركردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن”.
قوباد تاڵه‌بانی دوپاتی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كە سلێمانی شاری ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ھەمووان، و ھەموو كەسێكیش دەتوانێت لە ژێر سایەی ئارامی و ئاسایشی ئەم شارە ژیانی خۆی گوزەر بكات بێ ھیچ جیاوازییەك.
له‌لایه‌كی تره‌وه کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رێکخستنی دەوڵەتی تورکیا و ئەندامانی سەر بە میتی تورکیا ماوەی دو ڕۆژە لە شاری سلێمانی هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکوری کوردستان و هەڤاڵانمان”
ئاماژەی بەوەشکردوە، “یاسین بولوت لەکاتی بەجێهێشتی ماڵەکەیدا بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە لە پشتەوە تەقەی لێکراوە و شەهید بوە، ئەم کردەوەیە نەک هەر هێرشکردنە بۆ سەر ئێمە، هێرشکردنە بۆ سەر هەمو خەڵکی باشور و سەقامگیریی سلێمانی”.
پەکەکە باسی لەوەشکردوە، “ڕۆژێک بەر لە ئەم کردەوەیە، هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر فەرهاد بارش قۆندو، کە پەنابەرێکی سیاسی باکورە، ئەم دو ڕوداوە بەدوای یەک نیشانی دەدات کە دەزگای هەواڵگری میت بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر سیاسیەکانی باکور کردوە”.
